Tuğba Altun
20 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) ئیبراهیم کاڵن لە سووریا لەگەڵ سەرکۆماری وڵاتەکە ئەحمەد شەرع، وەزیری دەرەوە ئەسعەد حەسەن شەیبانی و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکە حوسێن سەلامە کۆبوویەوە.
سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند، کاڵن دوێنێ لە سووریا لەگەڵ سەرکۆمار ئەحمەد شەرع، وەزیری دەرەوە شەیبانی و سەرۆکیت دەزگای هەواڵگریی سووریا سەلامە، دیداری هەبووە.
لە دیدارەکەدا وێڕای باسکردن لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا، هەروەها جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاک و سەرەوەری و سەقامگیری سیاسی سووریا و پشتیوانی تورکیا بۆ ئەو وڵاتە کراوەتەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر ئەوەی کە، هاوشێوەی گرووپەکانی دیکە، چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەش لە چەک دابماڵدرێن و تێکەڵ بە سووریا بکرێن و کاروباری گومرگ، پاراستنی سنوورەکان و کەمپ و ئەو بەندیخانانەی کە ئەندامانی داعشی تێدایە ڕادەستی حکوومەت بکرێت و ئاماژە بەوەش درا کە تورکیا ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەر یارمەتییەک کە دەسەڵاتی دیمەشق پێویستی بێت.
هەروەها لە دیدارەکەدا پرسە ناوچەییەکان لەوانەش هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و پێشێلکارییە ئاسمانییەکان و هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا گفتوگۆی لەبارەوە کرا و لەبارەی چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی داعش و گەڕانەوەی خۆبەخشانەی پەنابەرانی سووریا بۆ وڵاتەکە ئاڵوگۆڕی بیروڕا ئەنجام درا.