پێشنیاری باڵیۆزی ئەمریکا له ئهنقهره باراك بۆ بەشداری كردنی تورکیا لە هێزی نێودەوڵەتیی غەززەدا
Istanbul
ئیستانبوڵ -AA
باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە و نوێنەری تایبەتی بۆ كاروباری سووریا، تۆم باراك پێشنیاری کرد تورکیا بەشداری پێبکرێت لەو هێزە نێودەوڵەتییەی بڕیارە لە کەرتی غەززە جێگیر بکرێت.
ڕۆژنامەنووسی ئیسرائیلی، ئەمیچای شتاین، لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتی بڵاویكردهوه، باراک لە کۆنفرانسێکدا کە ڕۆژنامەی The Jerusalem Post لە واشنتۆن ڕێکیخستبوو، باسی لهو هێزه نێودەوڵەتییە كردووه کە بڕیارە لە غەززە دابمەزرێت و مۆڵەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی وەرگرتووە.
باراک باسی لهوه كردووه کە پێشنیاریان کردووە تورکیا لەناو ئەو هێزە نێودەوڵەتییەدا بێت کە بڕیارە لە غەززە جێگیر بکرێت.
ههروهها باراک ئاماژەی بەوە کردووه کە تورکیا گەورەترین و کاریگەرترین هێزی زەمینی لە ناوچەکەدا هەیە و، لەگەڵ حەماس لە گفتوگۆدایه و، گوتی: "لەبەرئەوە لەوانەیە بەشداری کردنیان لە هێزێکدا بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان سوودبەخش بێت".
