وەزیری پێشووتری بەرگریی ئیسرائیل داوای ڕووخاندنی حکوومەتەکەی بنیامین ناتانیاھو کرد
وەزیری پێشووتری بەرگریی ئیسرائیل، مۆشێ یەعلۆن ڕایگەیاند کە ھێشتا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو بەردەوامە لە چەواشەکردنی خەڵکی، بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە.

Quds
قودس ــ AA
وەزیری پێشووتری بەرگریی ئیسرائیل، مۆشێ یەعلۆن داوای کرد کە حکوومەتی ئێستای توندئاژۆیی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاھو، بڕوخێندرێت.
مۆشێ یەعلۆن لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیوویەتی: "ڕزگاکردنی ڕفێندراوەکان (بەدیلگیراوە ئیسرائیلییەکان) لە ڕێگای ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی چارەنووسسازەوە، وەک ئەوەی بەرپرسی باڵای بەرپرسیار لە شکستی ٧ی ئۆکتۆبەر (بنیامین ناتانیاھو) باسی دەکات، واتە قوربانیکردنە بە دەیان سەرباز، ئەوەش لە پێناو مانەوەی لە دەسەڵاتدا".
ھەروەھا مۆشێ یەعلۆن ڕەخنەی توندی لە بنیامین ناتانیاھو گرتووە و ڕایگەیاندووە: "ھێشتا سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو بەردەوامە لە چەواشەکردنی خەڵکی، بۆ ئەوەی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە".
داواشی کردووە کە حکوومەتی ئێستای توندئاژۆیی ئیسرائیل بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاھو، بڕوخێندرێت، بەرلەوەی کارەسات ڕووبدات.