جيهان

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا: "لە دابینکردنی وزەدا هیچ کێشەیەکی نییە"

Esra Taşkın, Şeyma Yiğit  | 11.03.2026 - نوێکردنەوە : 11.03.2026
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا: "لە دابینکردنی وزەدا هیچ کێشەیەکی نییە"

Ile-de-France

پاریس - AA

وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، ئالپارسلان بایراکتار ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا لە سەرچاوەی زۆر جیاوازەوە وزە وەردەگرێت، لەبەرئەوە لە ئێستادا لە دابینکردن و گەیاندنی وزەدا تووشی هیچ کێشەیەک نەبووە.

بە بەشداریی نزیکەی ٤٠ وڵات، دوێنێ "لووتکەی وزەی ئەتۆمی" لە شارۆچکەی بولۆن-بیلانکوور لە دەوروبەری پاریس-ی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەچوو.

لە چوارچێوەی لووتکەکەدا وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا بایراکتار لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (UAEA)، ڕافائیل ماریانۆ گرۆسی و نوێنەرانی ئیتاڵیا و سربیا و چەندین وڵاتی دیکەدا کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام دا.

بایراکتار لە پەراوێزی لووتکەکەدا باسی لەوە کرد لە سەردەمێکدا کە هەمووان باس لە نرخی نەوت و غازی سروشتی و ئاسایشی دابینکردن دەکەن، ئەم لووتکەیە سەبارەت بە وزەی ئەتۆم زۆر گرنگە و، تیشکی خستە سەر گرنگیی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکان و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئاسایشی وزە.

گوتیشی: "لەم ڕووەوە کاتێک تەماشای ئەو سیاسەتانە دەکەین کە وەک تورکیا پەیڕەوی دەکەین، دەبینن بەردەوامین لە وەبەرهێنان لە سەرچاوە جیاوازەکانی وزەدا و هەوڵ دەدەین پۆرتفۆلیۆیەکی هاوسەنگترمان هەبێت".

بایراکتار ئاماژەی بەوە کرد تورکیا لە قۆناغی داهاتوودا بەرەو پرۆسەیەک هەنگاو دەنێت کە تیایدا کارەبا لە هەموو بوارەکانی ئابوورییدا بە چڕی بەکاردێت، بەمەش خواست لەسەر کارەبا زیاد دەکات.

هەروەها بایراکتار باسی لەوە کرد لە زۆرێک لە وڵاتان کێشەی جددی لە دەستڕاگەیشتن بە نەوت و غازی سروشتی سەریهەڵداوە، ئەوان لە تورکیا بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، سیستمی "ئێشەل مۆبیل"یان پەیڕەو کردووە.

بایراکتار ئەوەیشی خستەڕوو کە تورکیا لە دابینکردنی وزەدا هیچ کێشەیەکی نییە و کەرتی وزەی وڵاتەکە لە کاتی قەیرانەکانی وەک جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا خۆڕاگریی خۆی سەلماندووە. باسی لەوەیش کرد کە وزەی ئەتۆمی بۆ سەربەخۆیی ئابووری و پاراستنی ژینگە زۆر گرنگە و پرۆژەی ئاککویو هەنگاوێکی ستراتیجییە بۆ پێگەیاندنی پسپۆڕانی ناوخۆیی لەم بوارەدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن