وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی دیمەشق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان سەردانی دیمەشق دەکات و لە میانیدا لەگەڵ سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە.

Ankara
ئەنقەرە ــ AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان سەردانی دیمەشق دەکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆلو لە چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی دەستی کەوتوون، ئەمڕۆ ھاکان فیدان سەردانی دیمەشق دەکات و لە میانیدا لەگەڵ سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ھاکان فیدان و ئەحمەد شەرع جەخت دەکەنەوە لەسەر پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان تورکیا و سووریا.
ھەروەھا بەپێی زانیارییەکان لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ھەڵسەنگاندن بۆ ئەو پێشکەوتنانە دەکرێت کە لە ماوەی ھەشت مانگی ڕابردوودا لە بوارە جیاجیاکاندا لە نێوان تورکیا و سووریادا بەدیھاتوون.