جيهان

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وادیفول: "تورکیا هاوکار بوو لە بەدەستھێنانی ئاگربەستێکی مێژوویی بۆ غەززە"

Cüneyt Karadağ  | 17.10.2025 - نوێکردنەوە : 17.10.2025
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وادیفول: "تورکیا هاوکار بوو لە بەدەستھێنانی ئاگربەستێکی مێژوویی بۆ غەززە"

Berlin

بەرلین - AA

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، یۆھان وادیفول ئاماژەی بەوە کرد کە تورکیا بە ڕۆڵە نێوبژیوانییەکەی هاوکار بوو لە بەدەستھێنانی ئاگربەستێکی مێژوویی بۆ غەززە.

پێش بەڕێکەوتنی بەرەو تورکیا، وادیفول ڕایگەیاند: "تورکیا بەو ڕۆڵە نێوبژیوانییەی دەیگێڕێت لە شەڕ و پێکدادانەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، هاوکار بوو لە بەدەستھێنانی ئاگربەستێکی مێژوویی بۆ غەززە".

وادیفول باسی لەوە کرد کە تورکیا توانایەکی گەورە هەیە بۆ ھاریکاریی لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا و، تیشکی خستە سەر ڕۆڵی نێوبژیوانیی ئەنقەرە و، ڕایگەیاند: "وەک یەکێک لە پشتیوانکارانی پلانی ئاشتیی و وەک وڵاتێک کە چاوەڕوانی ئەوەمان ڵێی هەیە بەردەوام بێت لە دروستکردنی گوشار لەسەر حەماس، بەرپرسیارێتییەکی گەورە دەکەوێتە سەر شانی تورکیا. بە ئازادکردنی بارمتەکان و دەستەبەرکردنی ئاگربەست، زۆر شت کە چەند ھەفتە پێش ئێستا بە مەحاڵ دەبینران، بەدەستهاتن".

هەروەها وادیفول ئاماژەی بەوە کرد کە کارەکان بۆ ئایندەیەکی پارێزراو و شکۆمەندانە بۆ گەلی غەززە، تازە دەستیان پێکردووە و، ڕایگەیاند: "بۆ کەمکردنەوەی ناخۆشترین ئازارەکان، بەیەکەوە داوای دەستگەیشتنی تەواو بۆ ڕێکخراوەکانی هاوکاری مرۆیی دەکەین و، لە پێناو ئاشتییەکی درێژخایەندا بەیەکەوە کار دەکەین بۆ جێبەجێ کردنی تەواوی پلانە ٢٠ خاڵییەکە".

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وادیفول باسی لە پرسی سووریا کرد و، ئاماژەی بەوە کرد بۆ پرۆسەیەکی ڕاگوزەری سیاسیی لەو وڵاتە کاردەکەن، کە تیایدا سەرجەم گرووپە کۆمەڵایەتیی و ئاینییەکان بەشدار دەبن.

وادیفول ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی تورکیا کرد لە پرسی سووریادا کە لە میانی جەنگی ناوخۆیی ئەو ولاتەدا بۆ چەندین ساڵە شوێنی نیشتەجێبوونی بۆ زۆرینەی ئەو پەنابەرە سووریانە دابین کرد کە وڵاتیان جێهێشتووە و، ڕایگەیاند: "ئەو ئامانجەی ئێمە یەکدەخات، سووریایەکی ئارام و ئاسایشە بۆ ئەوەی گەڕانەوەیەکی خۆویست و پارێزراو دەستەبەر بکرێت".

هەروەها وادیفول باسی لەوە کرد کە تورکیا لە ناو ھاوپەیمانی ناتۆدا ھاوبەشێکی ستراتیجیی سەرەکییە بۆ ئێمە، لەبەرئەوە ئەو ڕووداوانەی گەورەترین ھەڕەشەن بۆ سەر ناتۆ کە ڕووسیایە لەگەڵ جەنگی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، یەکێک دەبن لەو بابەتانەی لە کۆبوونەوەکانی ئەنقەرەدا باسیان لێوە دەکرێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın