جيهان

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "تورکیا نیگەرانی لێکەوتەکانی هێرشی ئەمریکایە بۆ سەر ئێران"

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا بە قوڵی نیگەرانی لێکەوتەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێرانە و ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەوە ئەگەری تەشەنەکردنی پێکدادانەکان لە ناوچەکەی گەیاندووەتە بەرزترین ئاستی خۆی.

Gökhan Çeliker  | 22.06.2025 - نوێکردنەوە : 22.06.2025
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: "تورکیا نیگەرانی لێکەوتەکانی هێرشی ئەمریکایە بۆ سەر ئێران"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی خۆی لە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ناوەکییەکانی ئێران، ڕایگەیاند کە ئەوە مەترسی تەشەنەکردنی پێکدادانەکان لە ناوچەکەدا گەیاندووەتە بەرزترین ئاستی خۆی.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، تورکیا وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە هێرشەکانی ئیسرائیل ئەگەری تەشەنەکردنی بۆ ناوچەکە هەیە، ڕایگەیاندووە، "هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ناوەکییەکانی ئێران مەترسی لە ناوچەکەدا گەیاندووەتە بەرزترین ئاستی خۆی".

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاندووە: "تورکیا بە قوڵی نیگەرانی ئەگەری لێکەوتەی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ناوەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە" ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو دۆخە ئەگەری تەشەنەکردنی ناکۆکییەکانی لەسەر ئاستی ناوچەیی بەرەو ئاستی جیهانی هەیە و ئەوە بابەتێکی نەخوازراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە، "ئێمە هەموو لایەنەکان بانگهێشت دەکەین کە بەرپرسیارانە بجوڵێنەوە و دەستبەجێ هێرشەکان بوەستێنن و لەوە زیاتر نەبنە هۆی گیان لەدەستدان و وێرانیی. تاکە ڕێگەی ناکۆکی لەسەر پڕۆگرامی ناوەکی ئێران، ڕێگەچارەی دانوستانە".

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە هەروەها بانگەوازی لە ڕای گشتی نێودەوڵەتی کردووە کە پشتیوانی بکەن لە دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکی دیپلۆماسی و جەخت لەوەش کراوەتەوە کە تورکیا ئامادەی هەڵگرتنی هەر بەرپرسیارێتی و ڕۆڵێکی بونیادنەرانەیە کە بکەوێتە سەر شانی.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın