جيهان

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا تاوتوێی ناردنی ١٠ هەزار سەربازی دیكه‌ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

Emirhan Demir  | 27.03.2026 - نوێکردنەوە : 28.03.2026
وۆڵ ستریت جۆرناڵ: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا تاوتوێی ناردنی ١٠ هەزار سەربازی دیكه‌ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) تاوتوێی جێگیرکردنی ١٠ هەزار سەربازی دیكه‌ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ (WSJ)، لە کاتێکدا گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران درێژه‌یان هه‌یه‌، ئەمریکا پلانی ناردنی سەرباز بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەڕێژێت.

بەرپرسانی پێنتاگۆن ئاماژەیان بەوە کردووە كه‌ وەزارەتەکە تاوتوێی ناردنی نزیکەی ١٠ هەزار سەربازی زیادە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات بۆ پێشکەش کردنی بژاردەی سەربازیی زیاتر بە سەرۆکی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترەمپ لە کاتی بەردەوامی گفتوگۆکاندا.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، ئەم سەربازانە وەک زیادە بۆ ئەو نزیکەی پێنج هەزار هێزی دەریایی و هەزاران سەربازەی فیرقەی ٨٢ی ئاسمانی ڕەوانە دەکرێن، کە پێشتر بڕیاری ناردنیان بۆ ناوچەکە دراوە.

زانیاری دەربارەی ئەوە نەدراوە کە سەربازەکان لە کوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێگیر دەکرێن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın