هێرشی پێچه‌وانه‌ی ئازه‌ربایجان له‌سەر هێڵی سنوور
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند كه فه‌رمانده‌یی سوپای ئازه‌ربایجان به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان، بڕیاری دا كه له سه‌رجه‌م هێڵه‌کانی سنوور هێرشی پێچه‌وانه ده‌ست پێ بكات.

Baki
باكۆ – AA
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌رمینیا ته‌قه‌یان له یه‌كه مه‌ده‌نینشینه‌كانی ئازه‌ربایجان كرد، سوپای ئازه‌ربایجان ده‌ستی به هێرشی پێچه‌وانه كرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند كه فه‌رمانده‌یی سوپای ئازه‌ربایجان به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتییان، بڕیاری دا كه له سه‌رجه‌م هێڵه‌کانی سنوور هێرشی پێچه‌وانه ده‌ست پێ بكات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "یه‌كه‌كانی تانك، مووشه‌ك و تۆپهاوێژ به پشتیوانی فڕۆكه‌كان؛ ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز، دامه‌زراوه و ئامێری سه‌ربازیی ئه‌رمینیای له‌سەر هێڵی سنوور و قوڵایی به‌رگریدا ده‌ست نیشان كرد و كرده ئامانج. له ناوچه جیاكانی هێڵی سنووردا، ١٢ مووشه‌كی فڕۆكه‌شكێن تێكشكێندران".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هەروەها تیشكخراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هەلكۆپته‌رێكی جه‌نگی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئازه‌ربایجان له‌لایه‌ن سوپای ئه‌رمینیاوه له ناوچه‌ی ته‌رته‌ر خراوه‌ته خواره‌وه و تیمی فڕۆكه‌وانی هەلیكۆپته‌ره‌كه زیندوون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن