هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان
Beyrut
بەیروت/ئەنقەرە - AA
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان.
سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی لوبنان (NNA)، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە چڕی هێرشیان کردووەتە سەر چیای سافی و برەیچ لە ناوچەی توفاح، ناحیەی باسالایا لە باشووری لوبنان و ناوچەی گوندەوارەکانی هەرمل لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.
لەو دیمەنانەی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتییدا بڵاوکراوەتەوە، دووکەڵ بەسەر ئەو شوێنانەوە دەبینرێت کە کراونەتە ئامانج.
تا ئێستا دەسەڵاتدارانی لوبنان هیچ ڕاگەیاندنێکیان لەبارەی زیان و کوژراوانی هێرشەکان بڵاونەکردووەتەوە.
سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، هێرشەکان کراونەتە سەر ئامانجەکانی حزبوڵڵا لە چەندین ناوچەی لوبنان و، بانگەشەی ئەوەی کرد کەمپەکانی مەشق و کۆگاکانی چەکی حزبوڵڵای بۆردومان کردووە.
