هێرشى فڕۆكە جەنگييەكانى رووسيا بۆ سەر ئيدلب كوژرانى ٢٦ سڤيلى لێكەوتەوە
لە ھێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە سنووری ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب، ٢٦ کەس گیانیان لەدەستدا.

İdlib
ئيدلب - AA
لە ھێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوون لە سنووری ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب، ٢٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
خانەی چاودێریکردنی فڕۆکەکان کە سەر بە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە، لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە کە فرۆکە جەنگییەکانی رووسیا لە بەرەبەيانەوە ھێرشی ئاسمانیان کردۆتە گوندەكانى بارە، بەسيدە و ماساران لە شاری ئیدلب و گوندەکانی کەفر دائيل، مەنسورە، كەفر تەيال، ئيۆحاب، تەقاد، شيمكۆ، ئيندۆمى، جيدرايا، كەفر نەها، تەرمانين و كەفر نوران لە گوندەوەرى حەلەب.
هاوكات به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی ئیدلب (كڵاوسپییه‌كان) وه‌رگیراون، فڕۆكە جەنگييەكانى رووسيا لە گوندى بارەى ئيدلب هێرشيان كردۆتە سەر دوو خێزان و لە گوندى كەفر تەيالى حەلەبيش هێرشيان كردۆتە سەر خێزانێك و لە ئاكامدا نۆ كەس كوژراون كە شەشيان منداڵن، جگە لەوە هێرشى فڕۆكەكان لە تقاد كەسێك، جيداريا دوو كەس، تەرمانين يەك، كەفر نەها دوو، ئيرحاب يەك و لە كەفر نوران هەشت كەس كۆى گشتى ٢٦ كەسى كوشتووە.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی كه چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه، ئه‌و سڤیلانه‌یان بۆ ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان گواستووه‌ته‌وه كه له‌ژێر داروپه‌ردووی به‌ته‌واوه‌تی رووخاوی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبووندا ماونه‌ته‌وه.
مه‌ترسیی ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌هۆی به‌رده‌وامیی بۆردومانه‌كانه‌وه ژماره‌ی كوژراوه‌كان به‌رزبێته‌وه.
لە دوای واژووکردنی رێککەوتنی نێوان تورکیا و رووسیا لە ١٧ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٨ ەوە تا ئێستا لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب، لە ئاکامی ھێرشەکانی رژێم و رووسیا زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی ئەو کەسانەش کە لە ناوچە ئاڵۆزەکانی سووریا کۆچیانکردووە بۆ ناوچە ئارامەکان و بەتایبەتی ناوچەکانی سەر سنووری تورکیا، یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.