نەتەوە یەکگرتووەکان: "هێشتا پێویستییەکان لە سووریا زۆرن"
Geneve
جنێڤ - AA
کۆمیسەری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند: "پێویستییەکان لە ناو سووریادا هێشتا زۆرن. بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی گەڕانەوەی ئاوارەکان، زیادکردنی پشتگیریە نێودەوڵەتییەکان بۆ بنیاتنانەوە، لەوانەش قوتابخانە، نەخۆشخانە، یەکەکانی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاریە سەرەتایییەکان گرنگییەکی زۆری هەیە".
سەبارەت بە سەردانە سێ ڕۆژییەکەی بۆ تورکیا، بەرهەم ساڵح ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوە کرد دەبێت پشتیوانییەکان بۆ تورکیا کە میوانداری یەکێک لە گەورەترین ڕێژەی پەنابەران دەکات، بەردەوام بێت و، پێداگریی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پەنابەران لە ڕێگەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە یان جێگیرکردنیان لە وڵاتی سێهەم دووپات کردەوە.
هەروەها بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوە کرد کە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ەوە، ٦٠٠ هەزار پەنابەری سووری لە تورکیاوە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان و، گوتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا، پشتیوانی لە بڕیاری ئازادانە و ئارەزوومەندانەی سوورییەکان بۆ گەڕانەوە دەکات".
بەرهەم ساڵح جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئاشتیی و سەقامگیریی هەمیشەیی کلیلی چارەسەری کێشەکانە لە سووریا و، دابینکردنی ئاسایش و هەوڵەکانی بنیاتنانەوە زۆر گرنگن بۆ ئەوەی خەڵک بتوانن ژیانێکی شکۆدار و ئارام بۆ خۆیان دەست پێ بکەنەوە.
گوتیشی: "پێویستییەکان لە ناو سووریادا هێشتا زۆرن. بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی گەڕانەوەی ئاوارەکان، زیادکردنی پشتگیریە نێودەوڵەتییەکان بۆ بنیاتنانەوە، لەوانەش قوتابخانە، نەخۆشخانە، یەکەکانی نیشتەجێبوون و خزمەتگوزاریە سەرەتایییەکان گرنگییەکی زۆری هەیە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
