سووریا.. ژمارەیەک خاڵی ئەمنی لە سوەیدا لەلایەن چەکدارە لەیاسا دەرچووەکان کرانە ئامانج
میدیاکانی سووریا بڵاویان کردەوە کە چەکدارە لەیاسا دەرچووەکان بە ئاراستەکردنی گولـلە ھاوەن، ژمارەیەک خاڵی ئەمنییان لە پارێزگای سوەیدا باشووری ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج.
Gazze
ئیستانبوڵ ــ AA
ژمارەیەک خاڵی ئەمنی لە سوەیدا باشووری سووریا" لەلایەن چەکدارە لەیاسا دەرچووەکان کرانە ئامانج.
تەلەڤیزیۆنی فەڕمی سووریا "ئیخبارییە" لە سەرچاوەیەکی ئەمنی گواستووەتەوە کە چەکدارە لەیاسا دەرچووەکان بە ئاراستەکردنی گولـلە ھاوەن، ژمارەیەک خاڵی ئەمنییان لە پارێزگای سوەیدا باشووری ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج.
کەناڵەکە، وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگی تەمووزی ڕابردوو دوای شەڕ و پێکدادانی نێوان ھۆزە عەرەبەکان و دروزییەکان کە بەھۆیەوە سەدان کەس کوژران و برینداربوون، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە پارێزگای سوەیدا ڕاگەیاندرا.
