میت تیرۆریستێکی پەکەکەی لە چالاکی خست کە مەشقی لەسەر تیرۆرکردنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بینیبوو

Ankara
ئەنقەرە - AA
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت)، لەشاری سلێمانی و لەقوڵایی ١٥٠ کم سنووری عێراق، بەکر کینا کە ناوە نهێنییەکەی ''باوەڕ بۆتان''ە لەچالاکی خست کە مەشقپێکراو بوو بۆ تیرۆرکردنی ئەندامانی سوپای تورکیا، ئاسایش و میت.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، کینا کە لە ساڵی ٢٠١٩دا چووەتە عێراق و پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستیى پەکەکەوە کردووە، تا ئەمڕۆ لە عێراق و ئێران کردەی تیرۆریستیی ئەنجام داوە.
کنا کە لە شاری سلێمانی و لەقوڵایی ١٥٠ کم لە سنووری عێراق مەشقی پێکراوە بۆ تیرۆرکردنی ئەندامانی سوپای تورکیا، ئاسایش و میت، مەشقی چڕی بینیوە لەسەر چەکی کورت و دوور مەودا و ویستراوە بە ڕێگای قاچاغ ڕەوانەی تورکیا بکرێت.
لەسەر زانیارییەکی هەواڵگریی، میت دەستی بە هەڵمەت کرد و لە ئۆپەراسیۆنێکدا کینای لەمیانی مەشقدا لەچالاکی خست.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن