لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر بەیروت و باشووری لوبنان ١١ کەس برینداربوون
Lebanon
ئیستانبوڵ - AA
لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی زاحییە لە باشووری بەیروتی پایتەخت و ناوچە جیاجیاکانی باشووری لوبنان ئەنجامی دان، ١١ کەس برینداربوون.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەڕمی لوبنان (NNA)، لە کاتێکدا هێزەکانی ئیسرائیل بەرەو دەوروبەری شارۆچکەی عەیتا شەعب لە باشوور پێشڕەویان دەکرد، هێرشی ئاسمانیی چڕیان کردووەتە سەر شارۆچکەکە و دەوروبەری.
لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆ سەر شارۆچکەی شەقرا لە ناوچەی بنت جوبەیل حەوت کەس برینداربوون.
هەروەها لە ئاکامی بۆردومانی شارۆچکەی سریفا لە باشوور چوار کەس برینداربوون.
لە هێرشێکدا بۆ سەر باڵەخانەیەک لە ناوچەی عەراموون لە پارێزگای جەبەل لوبنان، کەسێک برینداربووە.
لەلایەکی دیکەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دوو هێرشی ئاسمانییان کردە سەر گەڕەکی حارەت حریك و گەڕەکەکانی دەوروبەری لە ناوچەی زاحییەی باشووری بەیروت.
هاوکات باس لەوە کرا کە ئیسرائیل چەندین ناوچەی نیشتەجێبوونی لە باشووری لوبنان کردووەتە ئامانج، لەوانەش تەیبە، مەجادیل، زەبقین، یاتر، قانا، عەین بعال و دێر کیفا، بەڵام هێشتا زانیاریی ورد دەربارەی ئەنجامی ئەو هێرشانە بڵاو نەکراونەتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
