جيهان

لە غەززە ھەشت فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون

لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە، ھەشت فەڵەستینی کوژران.

Ramzi Mahmud  | 04.08.2025 - نوێکردنەوە : 04.08.2025
لە غەززە ھەشت فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون

Gazze

غەززە ــ AA

لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و بۆردومانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە، ھەشت فەڵەستینی کوژران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە شایەتحاڵەکانەوە دەستی کەوتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھیرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچەی ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە.

بە گوتەی شایتەحاڵەکان لە میانی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک فەڵەستینی لە بەردەم ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆیییەکان، ھەروەھا ژمارەیەک خانوو و کەمپی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.

ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی بۆردومانەکاندا، ھەشت فەڵەستینی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın