لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە تا ئێستا ٦٧ ھەزار و ٩٣٨ فەڵەستینی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە، ٢٥ ھاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی کوژراون و ٣٥ی دیکەش برینداربوون.

Gazze
غەززە ــ AA
ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٦٧ ھەزار و ٩٣٨ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەباری ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە، ٢٥ ھاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی کوژراون و ٣٥ی دیکەیش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٦٧ھەزار و ٩٣٨ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٧٠ ھەزار و ١٦٩ کەس.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن