لە زنجیرەیەک ھێرشی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر غەززە ٢٦ فەڵەستینی کوژران
لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و تەقەی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک فەڵەستینی لە چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە، ٢٦ فەڵەستینی کوژران.

Gazze
غەززە ــ AA
لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرش و تەقەی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر ژمارەیەک فەڵەستینی لە چەند ناوچەیەکی کەرتی غەززە، ٢٦ فەڵەستینی کوژران.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھیرشی کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی باکوور، ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە.
بە گوتەی شایەتحاڵەکان لە میانی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک فەڵەستینی لە بەردەم ناوەندەکانی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆیییەکان، ھەروەھا ژمارەیەک خانوو و کەمپی ئاوارە فەڵەستینییەکان لە چەند ناوچەیەکی باکوور، ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراون.
ھەروەھا شایەتحاڵەکان ئاماژەیان بەوەشدا کە ژمارەیەک فەڵەستینی لە ناوەڕاستی شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە تەقەیان لێ کراوە.
ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی پزیشکی بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕایگەیاند کە لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیلدا، ٢٦ فەڵەستینی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.