لەسەردانێکدا بۆ ئوردن، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵڵا کۆدەبێتەوە
- تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێم لەگەڵ ئوردن، تەوەری سەرەکی دیدارەکەیان دەبێت.

Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە به سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته عه‌ممانی پایته‌ختی شانشینی ئوردنیی هاشمی.
لەم بارەیەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە لە میانی سەردانەکەدا، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ شای ئوردن شا عەبدوڵڵای دووه‌م کوڕی حسێن کۆده‌بێته‌وه.
بە پێی ئەم ڕاگەیاندراوە، "پته‌وکردنی پەیوەندییه‌کانی هه‌ردوولا و هاریکاریی هاوبه‌شی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ شانشینی ئوردن، تاوتوێ دەکرێت".
ڕاشیگەیاندووە کە لە چوارچێوه‌ی دیدارەکەیدا بۆ ئوردن، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.