جيهان

كۆشكى سپى: "پاڵپشتى بەئەندامبوونى ئۆكراينا لە ناتۆ دەكەين"

- جێگری گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارینا جێن-پیێر: "ئێمە پاڵپشتی ئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆ دەکەین". - وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنتۆنی بڵینکن: "بەڵێنەکەمان بەجێدەگەێنین بۆ پاڵپشتیکردن و ھاوکاری ئەمنیی ئۆکراینا بۆ بەرگریکردن لە خۆی".

Dildar Baykan  | 07.05.2021 - نوێکردنەوە : 07.05.2021
كۆشكى سپى: "پاڵپشتى بەئەندامبوونى ئۆكراينا لە ناتۆ دەكەين"

Washington DC

واشنتۆن - AA

جێگری گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارینا جێن-پیێر، پاڵپشتی خۆیانی بۆ بەئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆ راگەیاند.

جێن-پیێر، کە ھاوەڵی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن-ی دەکرد لە سەردانەکەی بۆ ویلایەتی لوزیانا، لە ناو فرۆکەکەدا وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

جێن-پیێر، لەسەر وەبیرھێنانەوەی ئەوەی کە ئۆکراینا، لەدوای زیادبوونی گرژییەکانی ئەم دواییانەیدا لەگەڵ رووسیا داوای ئەندامبوونی لە ناتۆ کردووە، گوتی، "ئێمە پاڵپشتی ئەندامبوونی ئۆکراینا لە ناتۆ دەکەین".

- پەیامی پشتگیری لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بڵینکن بۆ ئۆكراينا

لەلایەکی دیکەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بڵینکن، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی MSNBCی ئەمریکی، نیگەرانی خۆی لە بەرامبەر ھەبوونی رووسیا لەسەر سنووری ئۆکراینا دەربڕی و پاڵپشتی خۆی بۆ حکوومەتی کیێڤ دووپاتکردەوە.

بڵینکن، ئاماژەی بەوە کرد کە ھەرچەندە رووسیا کشانەوەی لەسەر سنووری ئۆکراینا راگەیاندووە بەڵام ھێشتا ژمارەیەکی گرنگی سەرباز لە ناوچەکەدا ماون و گوتی: "چەند چەکێکی قورسيان لە ناوچەکەدا كشاندۆتەوە بەڵام ھێشتا ھەندێکیان لەوێدا ماون. رووسیا دەتوانێت بەشێوەیەکی خێرا بگەڕێتەوە ناوچەکە".

ئەنتۆنی بڵینکن، جەختی لەوە کردەوە کە بە تەواوەتی لە دژی شەڕانگێزی مۆسکۆ-ن لە دژی ئۆکراینا و گوتی، "بەڵێنەکەمان بەجێدەگەێنین بۆ پاڵپشتیکردن و ھاوکاری ئەمنیی ئۆکراینا بۆ بەرگریکردن لە خۆی".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın