كۆبوونه‌وه‌ی پۆمپیۆ و بن سه‌لمان له‌باره‌ی ئێران
- له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و جێنشینی سعوودیه، شازادە محه‌مه‌د بن سه‌لمان له ریاز، ئاماژه به‌وه كرا كه هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه له لایه‌ن ئێرانه‌وه قبووڵ ناكرێت.

Washington DC
واشنتۆن - AA
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و جێنشینی سعوودیه، شازادە محه‌مه‌د بن سه‌لمان له ریاز، ئاماژه به‌وه كرا كه هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه له لایه‌ن ئێرانه‌وه قبووڵ ناكرێت.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئورتاگوس راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌کەی مایک پۆمپیۆ- شازادەمحه‌مه‌د بن سه‌لمان بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مۆرگان ئۆرتاگوس-دا هاتووە ''وه‌زیر پۆمپیۆ و شازادە بن سەلمان دوایین هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودیه كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراون تاوتوێ كردووە و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووەتەوە كه هێرشه‌كان مایه‌ی قبووڵکردن نین. وه‌زیر و شازاده هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هێرشه ته‌نها ژیانی هاووڵاتییانی سعوودیەی نه‌خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا ژیانی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مریكیانه‌شی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه كه له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر به‌رهه‌می نه‌وت له‌و وڵاته‌دا''.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌یشكراوه، پۆمپیۆ و محه‌مه‌د بن سه‌لمان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ''پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كۆبێته‌وه دژبه ئێران'' و دژبه چالاكییه‌كانی ئێران بوه‌ستێته‌وه له ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بەرلە گه‌یشتنی به ریاز له‌نێو فڕۆكه‌دا بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و جارێكی دیكه ئێرانی به‌رپرسیاركرد له هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سه‌ربه سعوودیە ئارامكۆ و بۆ یەكه‌مجار هێرشه‌كه‌ی ''به هۆكاری جه‌نگ'' ناوزه‌ند كرد.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له دوایین هه‌ڵوێستیدا فه‌رمانی كرد سزاكانی سه‌ر ئێران زیاد بكرێن.