جيهان, عێراق

عێراق و ئێران رێککەوتن لەسەر ھەڵگرتنی ڤیزا

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم رەئیسی رێککەوتن لەسەر ھەڵگرتنی ڤیزا لەسەر ھاووڵاتییانی ھەردوو وڵات.

Zana Natık Kerem  | 12.09.2021 - نوێکردنەوە : 13.09.2021
عێراق و ئێران رێککەوتن لەسەر ھەڵگرتنی ڤیزا

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم رەئیسی رێککەوتن لەسەر ھەڵگرتنی ڤیزا لەسەر ھاووڵاتییانی ھەردوو وڵات.

مستەفا کازمی لە چواچێوەی سەردانەکەیدا بۆ تاران لەگەڵ ئیبراھیم رەئیسی کۆبوویەوە و دوای کۆبوونەوەکەیش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ساز کرد.

کازمی لە میانی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا باسی لە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم رەئیسی کرد و گوتی: "لە کۆبوونەوەکەدا، ژمارەیەک پرسی گرنگمان تاوتوێ کرد لەنێویاندا، پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات".

گوتیشی: "ھەروەھا لەبارەی دۆسیە ئابوورییەکان، بەستنەوەی عێراق و ئێران بە ھێڵی شەمەندەفەر و زیاد کردنی ئاڵوگۆڕی بارزگانیی گفتوگۆمان کرد".

سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەروەها سوپاسی ھەموو ئەو وڵاتانەی کرد کە لە شەڕی دژبە داعش پاڵپشتی عێراقیان کردووە و گوتی: "ستایشی ھەڵوێستی ئێران دەکەین کە ھەر لە سەرەتای شەڕی دژبە داعش، پاڵپشتی عێراقی کرد".

لای خۆیەوە سەرکۆماری ئێران، ئیبراھیم رەئیسی ئاشكرای كرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رەزامەندی نیشانداوە سەبارەت بە زیاد کردنی پشکی ئێران لەبارەی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن و ئاماژەی بەوەیش دا کە لەگەڵ مستەفا کازمی رێککەوتوون ڤیزا لەسەر ھاووڵاتییانی ھەردوو وڵات هەڵبگیرێت.

ئیبراھیم رەئیسی باسی لەوەش کرد کە ئێران پەیوەندییەکی قوڵی لەگەڵ عێراقدا ھەیە و گوتی: "دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق، پتەوتر بکەین".

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بە سەردانێک گەیشتبووە شاری تاران پایتەختی ئێران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın