عێراق..ناڕەزايەتى لە بەرامبەر هەڵوێستى فەڕەنسا دژى ئيسلام
لە كاتێكدا لە جيهانى عەرەبيدا ناڕەزايەتييەكان لە بەرامبەر لێدوانەكانى سەركۆمارى فەڕەنسا ئيمانوێل ماكرۆن كە لە دژى ئيسلام كردبووى بەردەوامە، دەنگى ناڕەزايەتيش لە بەغدا-ى پايەتەختى عێراقەوە بەرزبوويەوە.

Baghdad
بەغدا - AA

لە ناوچەى ئەعزەمييەى بەغدا، گرووپێكى سەر بە دامەزراوەى مرۆيى "گرووپى ئەعزەمييە بۆ خزمەتى خێرا" بەهەڵگرتنى وێنەى شێوێندراوى ماكرۆنەوە لە شەقامەكانى پايتەخت دەسوڕانەوە.
لە كاتى تێپەڕبوونى كاروانى ئۆتۆمبيلەكان هاووڵاتييانيش پاڵپشتييان دەكرد.
ئەو هەڵوێستە دژ بە ئيسلامانەى كە لەم دواييانەدا بەرپرسانى فەڕەنسا دەريانبڕيوە، بووەتە هۆى ناڕەزايەتى رێكخراوى هەماهەنگى ئيسلامى، رێكخراوى خوێندن، زانست و كولتورى ئيسلامى و ئەنجوومەنى هەماهەنگى كەنداو و چەند وڵاتێكى عەرەبى.