سياسەت, جيهان

شازادەی جێنشینی سعوودیە سوپاسی سەرکۆماری تورکیای کرد

Ibrahim Ramadan, Çağrı Koşak  | 23.06.2022 - نوێکردنەوە : 24.06.2022
شازادەی جێنشینی سعوودیە سوپاسی سەرکۆماری تورکیای کرد

Istanbul

ئیستانبوڵ-AA

شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان لە دوای سەردانە فەرمییەکەی بۆ وڵاته‌كه‌، سوپاسی سەرکۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانی کرد.

ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی سعوودیە (SPA)، پەیامی شازادەی جێنشین، محەمەد بن سەلمانی بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەی محەمەد بن سەلماندا ھاتووە: "لە کاتی جێھێشتنی وڵاتی برامان، لە بەرامبەر ئەو پێشوازییە گەرم و میواندارییەی کە پێشکەشی من و شاندەکەمتان کردووە، لە ناخەوە سوپاس و پێزانینم ئاڕاستەی جەنابتان دەکەم".

شازادەی جێنشینی سعوودیە، ئاماژەی بەوە کردووه‌ لە سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە تاوتوێی بەھێزکردن و پێشخستنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان لە بوارە جیاجیاکاندا کردووە.

محەمەد بن سەلمان جەختی لەوە کردووەتەوە کە "لەسەر بنەمای بەرژوەندییەکانی ھەردوو وڵاتی برا و مافەکانیان و بە مەبەستی زیادکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە" پەرەیان بە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا-سعوودیە داوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın