
Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و جێگرەکەی، کامالا هاریس کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونیان وەک سەرۆک و جێگری سەرۆکی ئەمریکا.
نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا کە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، نووسیوویەتی: "بەناوی هەرێمی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆک جۆ بایدن و جێگرەکەی کامالا هاریس دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی مێژووییانەوە. هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە سەرکردایەتیکردنی گەلی ئەمریکا و بەهیوام کار لەگەڵ هاوڕێکانمان لە ئیدارەی نوێ بکەین".
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.