جيهان

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ڕایگەیاند ھێشتا ئاگربەست لە غەززە کارایە

Hakan Çopur  | 20.10.2025 - نوێکردنەوە : 20.10.2025
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ ڕایگەیاند ھێشتا ئاگربەست لە غەززە کارایە

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد لە کاتێکدا ئیسرائیل بەردەوامە لە ھێرشکردنە سەر غەززە، بەڵام ھێشتا ئاگربەست لە غەززە کارایە و سەرکردایەتی حەماس لە پێشێلکارییەکانی ئاگربەست تێوەنەگلاون.

لە کاتی گەڕانەوەی لە فلۆریداوە بۆ واشنتۆن-ی پایتەخت، سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ لە فڕۆکەکەیدا ھەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکانی ڕۆژەڤ کرد و بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.

لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا ھێشتا ئاگربەست لە غەززە کارایە یان نا، ترەمپ ڕایگەیاند: "بەڵێ کارایە".

ترەمپ باسی لە ھێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل نەکرد و، لە کاتێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکردایەتی حەماس لە پێشێلکارییەکانی ئاگربەست تێوەنەگلاوە، ھەندێک گرووپی یاخیبووی ناو حەماسی تۆمەتبار کرد.

گوتیشی: "بەڵام لە ھەموو بارێکدا ئەم دۆخە بە شێوەیەکی گونجاو تاوتوێ دەکرێت. بە توندى بەڵام گونجاو تاوتوێ دەکرێت".

سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، ئاماژەی بەوە کرد کە ئومێدەوارە ئاگربەست لە غەززە بەردەوام بێت و، ڕایگەیاند: "دەمانەوێت دڵنیا بین لەوەی ئاشتیی لەگەڵ حەماس بەردەوام دەبێت".

سەرەڕای ئاگربەست، لە ئەنجامی ھێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە، ٣٤ هاووڵاتی فەڵەستینی گیانیان لەدەستدا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın