جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان : "ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ھەڕەشەکانی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە زیاتر کردووە"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، فرێدریش مێرز ھۆشداری ئەوەی دا کە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ڕووی کۆچ و ئەگەری دزەکردنی ئەتۆمی، زیان بە ناوچەکە و ئەوروپا دەگەیەنێت.

Başar Bayatlı  | 20.06.2025 - نوێکردنەوە : 21.06.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان : "ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ھەڕەشەکانی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە زیاتر کردووە"

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ھەڕەشەکانی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە زیاتر کردووە.

فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، فرێدریش مێرز ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، ھەروەھا پەیوەندیە دووقۆڵییەکان و پرسە ھەرێمییەکان تاوتوێ کراون.

باسی لەوەش کردووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا، سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوەداوە ھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ھەڕەشەکانی بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە زیاتر کردووە و ھۆشداری ئەوەشی داوە کە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ڕووی کۆچ و ئەگەری دزەکردنی ئەتۆمی، زیان بە ناوچەکە و ئەوروپا دەگەیەنێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ھەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەوە کردووەتەوە کە تاکە ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە ئەتۆمییەکان لەگەڵ، ئەنجامدانی گفتوگۆیە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكە، سەرکۆماری تورکیا ھەروەھا جەختی لەوە کردووەتەوە کە وڵاتەكەی ھەوڵەکانی خستووەتەگەڕ لە پێناو ھێورکردنەوەی دۆخەكە و ڕاشیگەیاندووە کە ھەوڵەکانی تورکیا لەو بارەیەوە بەردەوام دەبن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın