سێ مەرجی مەحموود عەباس بۆ گرتنەئەستۆی بەرپرسیارێتی لە غەززەى دواى جەنگ
سەرۆکی فەڵەستین، مەحموود عەباس، ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە هێرشەکان بە تەواوی ڕابگیرێن، هاوکاريیە مرۆییەکان بگەیەندرێن و ڕێگریی بکرێت لە ڕاگواستنی فەڵەستینییەکان.

Ramallah
ڕامەڵڵا - AA
سەرۆکی فەڵەستین، مەحموود عەباس ئاماژەی بەوە کرد بۆئەوەی حکوومەتی فەڵەستین لە غەززە بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ پێویستە هێرشەکان بە تەواوی ڕابگیرێن، هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەندرێن و ڕێگریی بکرێت لە ڕاگواستنی فەڵەستینییەکان.
دیمانەی عەباس لەگەڵ کەناڵ "ئۆن"ی میسر، لە تەلەڤزیۆنی فەڕمی فەڵەستین بڵاوکرایەوە.
عەباس باسی لەوە کرد کە داوای ڕاگرتنی هێرشەکان لە غەززە و گەیاندنی هاوکاريیە مرۆییەکانیان کردووە، لەگەڵ ڕێگریی کردن لە ڕاگواستنی فەڵەستینییەکان بۆ دەرەوەی نیشتمانی خۆیان.
مەحموود عەباس باسی لەوە کرد کە ئەگەر ئیسرائیل لە غەززە دەربچێت، ئامادەن ئەوەی دەکەوێتە سەر شانیان ئەنجامی بدەن و، حکوومەتی فەڵەستین ئامادەیە وەک یەک دەوڵەتی فەڵەستین بەرپرسیارەتییەکان لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا و قودس بگرێتە ئەستۆ.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن