٥٥٠ بەرپرسی پێشووی ئیسرائیل داوایان لە دۆناڵد ترەمپ کرد کۆتایی بە شەری غەززە بھێنێت

Quds
قودس ــ AA
٥٥٠ بەرپرسی پێشووی ئەمنی ئیسرائیل داوایان لە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کرد کە سەردانەکەی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە، بقۆزێتەوە.
ڕۆژنامەی یەدیعووت ئەحرەنووت بڵاوی کردەوە کە ٥٥٠ بەرپرسی پێشووی ئیسرائیل لە نامەیەکدا داوایان لە دۆناڵد ترەمپ کردووە، لەوەی سەردانەکەی بۆ ناوچەکە لە پێناو گەڕاندنەوەی سەرجەم بەدیلگێراوە ئیسرائیلییەکان لە کەرتی غەززە و کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە، ھەروەھا کۆتاییھێنان بە مەرگ و ئەشکەنجەی خەڵکی بێتاوان بقۆزێتەوە.
ھەروەھا ئەو بەرپرسانەی ئیسرائیل داوایان لە دۆناڵد ترەمپ کردووە کە بەبێ حەماس "پلانی سیاسی" لە غەززە جێبەجێ بکات، بەجۆرێک ڕێگا خۆش بکات بۆ ھاوپەیمانییەکی ئاسایشی ھەرێمیی کە ئیسرائیل لەخۆ بگرێت.
ئەو بەرپرسانەی ئیسرائیل جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پاڵپشتی لە ھەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا دەکەن بۆ کۆتاییھێنان بە شەڕی غەززە.