جيهان

سێنتکۆم: "لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی سوتەمەنیهەڵگرەکەمان چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی گیانیان لەدەستداوە"

Dildar Baykan Atalay  | 13.03.2026 - نوێکردنەوە : 13.03.2026
سێنتکۆم: "لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی سوتەمەنیهەڵگرەکەمان چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی گیانیان لەدەستداوە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بڵاوی كرده‌وه‌، لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی سوتەمەنیهەڵگرەکەمان لە عێراق چوار ئەندامی تیمی فڕۆکەوانیمان گیانیان لەدەستداوە.

سەبارەت بە تیمی فڕۆکەوانی فڕۆکەی سوتەمەنیهەڵگر KC-135ی ئەمریکا کە دوێنێ شەو لە ڕۆژئاوای عێراق کەوتەخوارەوە، سێنتکۆم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوه‌ کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامه‌ و، هاتووە: "پشتڕاست کراوەتەوە کە لە کۆی شه‌ش ئەندامی تیمه‌كه‌ چواریان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌".

هه‌روه‌ها لە ڕاگەیاندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و، هاتووه‌: "کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەهۆی تەقەی دۆستانە یان دوژمنەوە نەبووە، ناسنامەی سەربازانی ناو فڕۆکەکە تا ٢٤ کاتژمێر دوای ئاگادارکردنەوەی کەسوکاریان بە نهێنی دەهێڵدرێتەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın