سوپای پاکستان: "٢٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھیندستانمان خستووەتە خوارەوە"
سوپای پاکستان، خستنەخوارەوەی ٢٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھیندستانی ڕاگەیاند.

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سوپای پاکستان ڕاگەیاند کە لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا، ٢٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھیندستانیان، خستووەتە خوارەوە.
ڕۆژنامەی داون بڵاوی کردەوە کە بەڕێوەبەری گشتیی لە یەکەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاکستان، جەنەراڵ ئەحمەد شەریف شودری لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە شەوی ڕابردووەوە تا ئێستا، ھیندستان ٢٥ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکەی ئاراستەی ژمارەیەک ناوچەی پاکستان کردەوە.
ڕاشیگەیاندووە: "ئەو ھێرشەی ھیندستان، کردەیەکی دیکەی ئاشکرای دەستدرێژی سەربازییە بۆ سەر پاکستان".
ھەروەھا شودری ئاماژەی بەوەش داوە کە سوپای پاکستان لە "ئامادەباشی تەواو بەرزدایە" و سەرجەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ھیندستانیان خستووەتەڕوو.