جيهان

سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر لوبنان

Saber Ghanem Ibrahım Eıd  | 26.01.2026 - نوێکردنەوە : 27.01.2026
سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی کردە سەر لوبنان

Lebanon

قودس ــ AA

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر چەند ناوچەکی لوبنان.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژەبەوەدراوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ھێرشیان کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی لوبنان.

ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی ھێرشەکاندا، ژمارەیەک ژێرخانی سەربازیی حزبوڵڵا کراونەتە ئامانج.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.

ھەروەھا حزبوڵڵا تا ئێستا، ھیچ ڕاگەیەندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın