سوپای ئیسرائیل دەستگیرکردنی "شانەیەکی سەربە سوپای پاسداران"ی لە سووریا ڕاگەیاند
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانیاندا لە باشووری سووریا، "شانەیەکی سەربە سوپای پاسداران"، دەستگیرکراوە کە لە ژمارەیەک ئەندام پێکھاتووە.

Quds
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل دەستگیرکردنی "شانەیەکی سەربە سوپای پاسداران"ی لە باشووری سووریا ڕاگەیاند.
لە راگەیاندراوێکدا کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوەدراوە کە ھێزێکی سەربە سوپای ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی لە باشووری سووریا ئەنجامداوە کە لە میانیدا، "شانەیەکی" دەستگیرکراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە شانە دەستگیرکراوەکە لە ژمارەیەک چەکدار پێکھاتووە.
باسی لەوەش کردووە کە ئەندامانی شانەکە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانیان، فەرمانیان لە سوپای پاسداران وەردەگرت.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا، وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.