جيهان

رێوڕەسمی یەکەمین خولی دەرچووانی پرۆگرامی سەربازیی سوپای لیبیا

یەکەمین پرۆگرامی خولی مەشق و راھێنانی ئامادەکراو بۆ قوتابیانی سەربازیی لیبیا لەلایەن سوپای تورکیا کە لە چوارچێوەی "رێککەوتنی ھەماھەنگی سەربازیی و ئاسایش" ئامادەکرابوو، کۆتاییھات.

Mücahit Aydemir  | 21.11.2020 - نوێکردنەوە : 24.11.2020
رێوڕەسمی یەکەمین خولی دەرچووانی پرۆگرامی سەربازیی سوپای لیبیا

Trablus

تەڕابلوس - AA

یەکەمین پرۆگرامی خولی مەشق و راھێنانی ئامادەکراو بۆ قوتابیانی سەربازیی لیبیا لەلایەن سوپای تورکیا کە لە چوارچێوەی "رێککەوتنی ھەماھەنگی سەربازیی و ئاسایش" ئامادەکرابوو، کۆتاییھات.

قوتابیانی سەربازیی لیبیا لە دوای ئەوەی بۆ ماوەی ھەشت ھەفتە لەلایەن سوپای تورکیاوە راھێنانیان پێکرا، رێوڕەسمی دەرچوونی ئەو قوتابیانە و کردنەوەی ناوەندی عومەر موختار بۆ راھێنانی وشکانی ھاوبەش بەڕێوەچوو.

لەو رێوڕەسمەی کە لە ناوەندێکی راھێنانی گەڕەکی تاجورای شاری تەڕابلوس رێکخرابوو، جێگری سەرۆکوەزیرانی لیبیا، ئەحمەد معێتیق، باڵیۆزی تورکیا لە تەڕابلوس سەرحەت ئەکسان، وەزیری بەرگریی لیبیا سەلاحەدین نەمروش و چەند بەرپرسێکی دیکە تیایدا بەشداربوون.

رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز و پاشانیش گوتنەوەی مارشی نیشتمانی ھەردوو وڵات دەستی پێکرد، دوای پێشکەشکردکردنی چەند وتەیەک لەلایەن بەرپرسانەوە نمایشی مەشق و راھێنانەکان دەستی پێکرد.

وەزیری بەرگریی لیبیا، سەڵاحەدین نەمروش لەبارەی کردنەوەی ناوەندی عومەر موختار بۆ راھێنانی وشکانی ھاوبەش رایگەیاند کە ئامانج لە کردنەوەی ئەو ناوەندە بریتییە لە ئامادەکردنی تیمی سەربازیی و پیشەییکردنی سەربازان بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ ستاندارتی جیھانی.

نەمروش ئەوەشی خستەڕوو کە بە یەکەمین خولی دەرچوونی ئەو سەربازانە، توانیویانە بەرھەمی ھەماھەنگی لیبیا و تورکیا لە بواری مەشق و راھێنان بەدەستبھێنن.

لەلایەکی دیکەش گوتەبێژی سوپای لیبیا، محەمەد قنونو لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "کردنەوەی ئەم ناوەندە، لە چوارچێوەی رێککەوتنی شەرعی نێوان حکوومەتەکانی تورکیا و لیبیا، ھاوکات گونجاو بە یاساکانی نێودەوڵەتی، یەکێکە لەو ھەنگاوە بوێرانەی کە ھاوێژراوە".

هاوکات سەربازانی دەرچوو لە خولەکەدا نمایشەکانی پەیوەندیدار بە نیشانشکێنی، پووچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنی، فریاگوزاری سەرەتایی، نەخشەسازی و شاخەوانیان ئەنجامدا.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın