سياسەت, جيهان

رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ستایشی بڕیاری ئه‌مریكا ده‌كات بۆ هه‌ڵگرتنی مافی خاوه‌ندارێتی هزری

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس ستایشی بڕیاری ئه‌مریكای كرد بۆ هه‌ڵگرتنی مافی خاوه‌ندارێتی هزری به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی توانای به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.

Bayram Altuğ   | 06.05.2021
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ستایشی بڕیاری ئه‌مریكا ده‌كات بۆ هه‌ڵگرتنی مافی خاوه‌ندارێتی هزری

Geneve

جنێڤ – AA

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس ستایشی بڕیاری ئه‌مریكای كرد بۆ هه‌ڵگرتنی مافی خاوه‌ندارێتی هزری به شێوه‌یه‌كی كاتی به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی توانای به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.

تێدرۆس ئەدهانۆم گێبرێیسس له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ستایشی بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كامالا هاریس'ی كرد بۆ هه‌ڵگرتنی مافی خاوه‌ندارێتی هزری بهشێوه‌یه‌كی كاتی به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی توانای به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ به‌ئامانجی كۆتایی هێنان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ كه‌مترین ماوه‌دا.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكای به‌ "جوڵانه‌وه‌یه‌كی بوێرانه‌" ناو بردووه‌ و نووسیوویه‌تی "ئه‌مه‌ چركه‌ساتێكی ئێجگار گرنگه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا. ئه‌م بڕیاره‌ نموونه‌یه‌كی به‌هێزی سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌ ته‌ندروستییه‌ جیهانییه‌كاندا".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın