روونکردنەوەی پنتاگۆن لەبارەی ئۆپەراسیۆن لە باکووری سووریا
پنتاگۆن: "ههر ههنگاوێك تاك لایهنه بگیرێته بهربۆسهر ئهو ناوچانهی باكووری خۆرههڵاتی سووریا بەتایبهتی ئهو ناوچانهی سهربازانی ئهمریكی لێیه یان لێوهی نزیكن مایهی نیگهرانیهكی زۆره وئهوجۆره ههنگاوانه قبووڵ نهكراوه بهلامانهوه"

Washington DC
واشنتۆن - AA
لەو بارەیەوە عەمید شۆن رۆبێرتسۆن کە یەکێکە لە گوتەبێژەکانی پنتاگۆن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و باسی لەوە کرد کە تاکە چارەسەر بۆ نیگەرانییە ئەمنییەکانی ناوچەکە ھەماھەنگی و راوێژی ھاوبەشە لە نێوان ئەمریکا و تورکیادا.
شۆن رۆبێرتسۆن باسی لەوە کرد کە ھەماھەنگی، ھاریکاری و راوێژی نێوان ھەردوو وڵات پەیوەستە بە کارکردنی نزیک لەگەڵ تورکیا و کارەکانی گرووپی کار ئاستی باڵا لەبارەی سووریا.
رۆبێرتسۆن ئاماژەی بەوە کرد کە دیالۆگی ئەمنیی لە ناوچەکانی سنوور مایەی درێژەپێدانە و گوتی: "ھەماھەنگیمان لەژێر سوودی ھاوبەشی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دەبێت".
سەبارەت بە روونکردنەوەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر خۆرھەڵاتی فورات، عەمید رۆبێرتسۆن گوتی: "ھەر ھەنگاوێک تاک لایەنە بگیرێتە بەر بۆ سەر ئەو ناوچانەی باکووری خۆرھەڵاتی سووریا بەتایبەتی ئەو ناوچانەی سەربازانی ئەمریکی لێیە یان لێوەی نزیکن مایەی نیگەرانییەکی زۆرە و ئەو جۆرە ھەنگاوانە قبووڵ نەکراوە بەلامانەوە".
گوتەبێژەکە باسی لەوەکرد تورکیا دەیان ساڵە ئەندامێکی گرنگی ناتۆیە و ھاوبەشێکی گرنگی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتیی دژی داعش بووە و گوتی: "بەرپرسیارین بەرامبەر ئاسایشی یەکتر و بە تەواوەتی پابەندین بە ئاسایشی سنوورەکانی تورکیا".
رۆبێرتسۆن تیشکی خستەسەر ئەوەی بەرەنگاربوونەوەی داعش بەردەوامە و گوتی: "لەئێستادا ھێزەکانی ھاوپەیمانان ھاریکاریی نزیکی ھێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەن کە لە دۆڵی فوراتی ناوەند لە گەرمەی پێکداداندان لەگەڵ داعشدا".
راشیگەیاند: "ناکرێت لەم کاتە ھەستیارەدا رێگە بدەین داعش لەو ناوچەیە ھەناسەبدات و رێگەشی پێنادەین. بەپێچەوانەوە ئەو دەستکەوتانەی لەگەڵ ھاوبەشانمان لە ھاوپەیمانان بەدەستمانھێناوە، دەخەینە مەترسییەوە و رێگە بەمەترسیی دووبارە سەرھەڵدانەوەی داعش دەدەین".
ھەمان روونکردنەوە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاشەوە بڵاوکراوەتەوە.
دوێنێ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "گوزارشتمان لەوەکردبوو کە ئۆپەراسیۆنەکانمان بە مەبەستی رزگارکردنی خۆرھەڵاتی فورات لە رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لە میانی چەند رۆژێکدا دەست پێ دەکەین و گوزارشتی لێدەکەینەوە. ئامانجمان ھەرگیز سەربازە ئەمریکییەکان نیین بەڵکو ئەو ئەندامانەی رێکخراوی تیرۆریستین کە لە ناوچەکە چالاکی ئەنجامدەدەن". بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن