جيهان

راگەیەنراوی ئەمریکا لەبارەی پێشهاتەکانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست

- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، "نیگەرانیی وڵاتەکەی" سەبارەت بە چالاکییەکانی هەڵکەندن لە دەریای ناوەڕاست لە لایەن تورکیاوە و گەیشتنی کەشتی یاڤوز بۆ کەناراوەکانی کارپاز، رایگەیاند.

Hakan Çopur, Muhammet Ali Kemal  | 10.07.2019 - نوێکردنەوە : 11.07.2019
راگەیەنراوی ئەمریکا لەبارەی پێشهاتەکانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست

Washington DC

واشنتۆن- AA

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، "نیگەرانیی وڵاتەکەی" سەبارەت بە چالاکییەکانی هەڵکەندن لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە لایەن تورکیاوە و گەیشتنی کەشتی یاڤوز بۆ کەناراوەکانی کارپاز، رایگەیاند.

گوتەبێژی وەزارەتەکە، مۆرگان ئۆرتاگوس راگەیەنراوێکی لەبارەی چالاکییەکانی هەڵکەندن لە لایەن تورکیاوە لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا مۆرگان ئۆرتاگوس رایگەیاندووە "ئەمریکا هەست بە نیگەرانیی قووڵ دەکات لەبارەی هەوڵە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ چالاکییەکانی هەڵکەندن لە کەناراوەکانی قوبرس و دوایین جار گەیشتنی کەشتی یاڤوزی تایبەت بە هەڵکەندن، بە کەناراوەکانی نیمچە دوورگەی کارپاز".

مۆرگان ئۆرتاگوس رەوانەکردنی کەشتی یاڤوزی بۆ ناوچەکە بە کارێکی "ئیستیفزازیی" ناوبردووە و رایگەیاندووە "داوا لە کاربەدەستانی تورکیا دەکەین ئەم ئۆپەراسیۆنانە رابگرن و بانگەواز لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین بە هێمنی مامەڵە بکەن و خۆیان لەو هەنگاوانەی کە لە ناوچەکە گرژییەکان زیاددەکەن بە دووربگرن".

ناوبراو جەختی لەوەشکردووەتەوە کە پرۆسەکانی پەیوەست بە سەرچاوەکانی وزە لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست پێویستە لە نێوان دوو کۆمەڵگە و وڵاتانی دراوسێدا بە دیالۆگ بەڕێوەببرێن و رایگەیاندووە "باوەڕمان وایە کە پێویستە سەرچاوەکانی دوورگەکە لە رووی نەوت و گازی سروشتیی، هاوشێوەی سەرچاوەکانی دیکە، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لە نێوان هەردوو کۆمەڵگەکەدا هاوبەشی پێ بکرێت".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın