دادگای باڵای پێنسیلڤانیا سکاڵای تیمی ترمپی رەتکردەوە
دادگاکە بە بڕیارێک کە بە پێنج دەنگ بەرامبەر بە دوو دەنگ دەریکرد، بڕیاریدا لەبارەی ئەوەی کە یاسا نییە سەبارەت بە شوێنی وەستانی چاودێرەکان لە فیلادلفیا و یاسای جێگرەوەش لەدەست ناوچەکان خۆیاندان.

Washington DC
واشنتۆن - AA
تیمی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ ئەو سکاڵایەی دۆڕاند کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بەهۆی رێگەنەدان بە چاودێری کۆمارییەکان بۆ چوونە ناو ناوەندەکانی ئەژماردنی دەنگەکان لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کردبوویەوە.
دادگای باڵای پێنسیلڤانیا، ئەمڕۆ گفتوگۆی کرد لەبارەی سکاڵای تیمی ترەمپ کە بەهۆی رێگەنەدان بە چاودێری کۆمارییەکان بۆ چوونە نێو ناوەندەکانی ئەژمارکردنی دەنگەکان لە شاری فلادلفیا.
دادگاکە بە بڕیارێک کە بە پێنج دەنگ بەرامبەر بە دوو دەنگ دەریکرد، بڕیاریدا لەبارەی ئەوەی کە یاسا نییە سەبارەت بە شوێنی وەستانی چاودێرەکان لە فیلادلفیا و یاسای جێگرەوەش لەدەست ناوچەکان خۆیاندان.
بەو بڕیارەی دادگاش تیمی ترەمپ ئەو سکاڵایەی دۆڕاند کە تۆماریان کردبوو.