جيهان

حکوومەتی ئیسپانیا داوای لە کەشتیگەلی جیهانیی سومود کرد نەچێتە ناوچە مەترسیدارەکان

Şenhan Bolelli  | 01.10.2025 - نوێکردنەوە : 01.10.2025
حکوومەتی ئیسپانیا داوای لە کەشتیگەلی جیهانیی سومود کرد نەچێتە ناوچە مەترسیدارەکان

Madrid

مەدرید - AA

حکوومەتی چەپی کەمینە لە ئیسپانیا، داوای لە کەشتیگەلی جیهانیی سومود کرد نەچێتە ناوچە مەترسیدارەکان، کە لە ڕێگەی دەریاوە بەرەو غەززە بەڕێکەوتووە بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ غەززە و شکاندنی گەمارۆی ئیسرائیل.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ئیسپانیا EFE، کە بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاویکردووەتەوە، حکوومەت بەهۆی ئەگەری دەستوەردانی سەربازانی ئیسرائیل، ئامۆژگاری کەشتیگەلی جیهانیی سومود دەکات نەچێتە ئەو سنوورە دەریاییەی کە ناوی ناوە "ناوچەی مەترسیدار".

سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسپانیا ڕایانگەیاندووە: "حکوومەت بە توندی ئامۆژگاری کەشتیگەلەکە دەکات لەم دۆخەدا نەچێتە ناوچە قەدەغەکراوەکە، چونکە ئەگەر ئەوە بکات ئەوا بەشێوەیەکی جددی ئاسایشی خۆی دەخاتە مەترسییەوە. ئامانجی کەشتیگەلەکە شایەنی ستایشە و ڕەوایەتی هەیە، بەڵام ژیانی ئەندامەکانی لەسەرووی هەموو شتێکەوەیە".

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەیش کرد کەشتییە سەربازییەکەی ئیسپانیا کە ڕەوانەی ناوچەکە کراوە لەناو مەودای ئۆپەراسیۆنیدایە بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن ئەنجام بدات، بەڵام ناتوانێت بچێتە ناوچە قەدەغەکراوەکەی کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دیاریکراوە، چونکە ئەوە مەترسی دەخاتە سەر ئاسایشی فیزیکی ئەندامانی تیمەکە و کەشتیگەلەکە".

کەشتیگەلی جیهانیی سومود کە بەردەوامە لە ڕۆیشتن بەرەو غەززە و لە نزیکەی ٤٠ کەشتی پێکدێت، لە کۆتاییدا ڕایگەیاند ١٢٠ میلی دەریایی لە غەززەوە دوورە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın