جيهان

جۆ بایدن: "گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بەرپرسن لە ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن"

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ڕایگەیاند، ئەو گرووپە چەکدارانەی كە لە سووریا و عێراق چالاکن و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەرپرسن لە ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا.

Raşa Evrensel  | 29.01.2024 - نوێکردنەوە : 30.01.2024
جۆ بایدن: "گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بەرپرسن لە ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن"

Istanbul

واشنتۆن ــ AA

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ڕایگەیاند ڕایگەیاند کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەیەکی فڕۆکەوان، ھێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی ھێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئوردن نزیک سنووری سووریا.

جۆ بایدن لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لەلایەن کۆشکی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، سێ سەربازی ئەمریکا کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون و ڕایگەیاندووە: "ئەو گرووپە چەکدارانەی كە لە سووریا و عێراق چالاکن و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، بەرپرسن لە ئەنجامدانی ھێرشەکەی سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئوردن".

باسی لەوەش کردووە: "ئەمڕۆ دڵی ئەمریکا زۆر خەمبار و دڵتەنگە کە لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ھێزەکانمان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی ئوردن لە نزیک سنووری سووریا، سێ سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون".

سەرۆکی ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا بەڵێنی ئەوەی داوە، لە کاتی گونجاودا، سزای سەرجەم ئەو کەسانە دەدەن کە بەرپرسن لە ئەنجامدانی ھێرشەکە.

لای خۆیەوە فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بۆسەر ھێزەکانی ئەمریکا لە نزیک سنووری ئوردن لەگەڵ سووریا، سێ سەرباز کوژراون و ٢٥ی دیکەش برینداربوون.

ھەروەھا تۆڕی ھەواڵی "CNN" بڵاوی کردەوە، سێ سەربازەکەی ئەمریکا لە "تاوەری ٢٢" لە ئوردن نزیک سنووری سووریا کوژراون و ڕاشیگەیاندووە کە کوژرانی سەربازەکانی ئەمریکا، پەرەسەندنێکی گەورەیە لە دۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

لای خۆیەوە حکوومەتی ئوردن ڕەتی کردەوە کە ھێرشەکەی سەر ھێزەکانی ئەمریکا لەناو خاکی ئوردن ڕووی دابێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئوردن، موھەند مەبەیزین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ھێرشەکە، بنکەی تەنەف-ی لە سووریا کردووەتە ئامانج".

ھاوکات گرووپی مقاومەی ئیسلامی لە عێراق نزیک لە حەشدی شەعبی ڕایگەیاند کە بە ئاراستەکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سێ بنکەی دیکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، ھەروەھا دامەزراوەی زفولون-ی دەریایی ئیسرائیل لە باکووری فەڵەستین.

مقاومەی ئیسلامی نزیک لە حەشدی شەعبی لە عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارانیان بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سێ بنکەی دیکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سووریا کە بریتیین لە بنکەکانی شەدادی، ڕوکبان و تەنەف، ھەروەھا دامەزراوەی زفولون-ی دەریایی ئیسرائیل لە باکووری فەڵەستین.

ڕاشیگەیاندووە کە ئەنجامدانی ھێرشەکانیان بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا، وەڵامی ئەو ھێرش و بۆردومانانەیە کە سوپای ئیسرائیل لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın