جيهان

تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە گوندەواری دیمەشق دەستیان بەسەر ١٢ ملیۆن حەبی کپتاگۆندا گرت

Ahmet Karaahmet  | 21.10.2025 - نوێکردنەوە : 21.10.2025
تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە گوندەواری دیمەشق دەستیان بەسەر ١٢ ملیۆن حەبی کپتاگۆندا گرت

Halab

دیمەشق - AA

تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای دیمەشق، تۆڕێکی ماددەی ھۆشبەریان تێکشکاند و دەستیان بەسەر ١٢ ملیۆن حەبی کپتاگۆندا گرت.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی فەڕمی سووریا سانا، لە ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر، تۆڕێکی ماددەی ھۆشبەر لە ناوچەی دومایر لە دیمەشق ئاشکرا کرا.

لە ھەواڵەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئۆپەراسیۆنەکە بەھۆی ئەنجامدانی کاری چاودێری و بەدواداچوون بۆ تۆڕێکی قاچاخچێتی کە پلانیان هەبووە بڕێکی زۆر ماددەی ھۆشبەر ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکەن، دەستیپێکردووە و لە ئەنجامدا دەستگیراوە بەسەر ١٢ ملیۆن حەبی کپتاگۆندا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın