جيهان

سەرکۆماری سووریا شەرع لە دیمەشق لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی کۆبووەوە

Muhammed Karabacak  | 08.10.2025 - نوێکردنەوە : 09.10.2025
سەرکۆماری سووریا شەرع لە دیمەشق لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکی کۆبووەوە

Damascus

دیمەشق - AA

سەرۆکی سووریا، ئەحمەد شەرع لە دیمەشقی پایتەخت پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، تۆم باراک و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ئەدمیراڵ براد کوپەر کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی کۆماری سووریا، سەرکۆماری وڵاتەکە شەرع، لە دیمەشق چاوی بە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا باراک و فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا کوپەر کەوتووە.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد حەسەن شەیبانی و وەزیری بەرگریی، مورحەف ئەبو قەسرە و سەرۆکی ھەواڵگریی، حوسێن ئەلسەلامە ئامادەبوون.

لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشھاتەکانی گۆڕەپانی سووریا، پشتیوانی کردنی پرۆسەی سیاسیی و ئەو ھەنگاوانەی بۆ بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتەکە دەنرێن، تاوتوێ کران و ھەڵسەنگاندن بۆ میکانیزمەکانی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار لە چوارچێوەی یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەروەرییەکەیدا کرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın