ترەمپ: "دوای هێرشەکان لە ئێران گۆڕینی ڕژێم ڕوویداوە"
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بانگەشەی ئەوەی کرد دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، گۆڕینی ڕژێم لەو وڵاتەدا ئەنجام دراوە و ئیدارەی نوێی تاران ژیرترن.
ترەمپ لەناو فڕۆکەی ئێر فۆرس وەن بۆ میدیاکانی ئەمریکا دووا و، ڕایگەیاند: "ئێمە پێشتر ڕژێمەکەمان گۆڕیوە. ئێستا مامەڵە لەگەڵ کەسانێکی جیاواز دەکەین کە پێشتر کەس مامەڵەی لەگەڵ نەکردوون. ئەمە گرووپێکی تەواو جیاوازە، لەبەرئەوە وەک گۆڕینی ڕژێم دەیبینم".
سەبارەت بەوەی ئایا ئێران وەڵامی پێشنیازە ١٥ خاڵییەکەی ئەمریکای داوەتەوە بۆ ئاگربەست، ترەمپ ڕایگەیاند: "وەڵامیان داوەتەوە و زۆربەی خاڵەکانیان پێ داوین، بۆچی وەڵام نەدەنەوە؟".
ترەمپ باسی لە دروستکردنی هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە باڵی ڕۆژهەڵاتی کۆشکی سپی کرد، کە لەژێر ئەو هۆڵەدا کۆمەڵگەیەکی گەورەی ئەمنی بنیات دەنرێت. ئەوەیشی خستەڕوو کە کارەکان خێراتر لەوەی چاوەڕوان دەکرا دەڕۆن و سوپا سەرپەرشتی دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ، باسی لەوە کرد هەموو شوێنەکە گوللەنەبڕە و دژی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دروست کراوە. جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە بوودجەی پرۆژەکە تەواوی لەلایەن خۆی و بەخشەرەکانەوە دابینکراوە و تەنانەت یەک فلسیش لە پارەی دەوڵەت بۆ ئەو هۆڵە خەرج نەکراوە.
گوتیشی: "کارەکان پێش وادەی دیاریکراو و بە تێچوویەکی کەمتر لە بوودجە دەڕۆن بەڕێوە، ئەمە دەبێتە گەورەترین هۆڵی ئاهەنگگێڕان لە جیهاندا و شایستەی کۆشکی سپییە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
