جيهان

تا ئێستا لە ئاکامی ھێرش و بۆردمانەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر کەرتی غەززە ٢٣٢ ڕۆژنامەوان کوژراون

لە ئاکامی بۆردومانێکی سوپای ئیسرائیل بۆسەر خێوەتێک لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، ڕۆژنامەوانێکی دیکە کوژرا.

Jomaa Younis  | 25.07.2025 - نوێکردنەوە : 25.07.2025
تا ئێستا لە ئاکامی ھێرش و بۆردمانەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر کەرتی غەززە ٢٣٢ ڕۆژنامەوان کوژراون

Gazze

غەززە ــ AA

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەربە حکوومەتی غەززە، کوژرانی ڕۆژنامەوانێکی دیکەی لە ئاکامی بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە ڕاگەیاند.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەت لە غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە خێوەتێک لە ناوەڕاستی شاری غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە.

راشیگەیاندووە کە لە ئاکامی بۆردومانەکەدا، ڕۆژنامەوانێک بەناوی ئادەم ئەبو ھەربید کوژراوە.

باسی لەوەیش کردووە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ٢٣٢ ڕۆژنامەوان کوژراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın