جيهان

بنیامین ناتانیاھو: "بەبێ جوولەکەکانی مەکابی ئەمریکا بوونی نەدەبوو"

Zein Khalil  | 17.12.2025 - نوێکردنەوە : 17.12.2025
بنیامین ناتانیاھو: "بەبێ جوولەکەکانی مەکابی ئەمریکا بوونی نەدەبوو"

Israel

قودس ــ AA

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو بانگەشەی ئەوەی کرد، ئەگەر جوولەکەکانی مەکابی لە شۆڕشەکەیان دژبە ئیمپراتۆریەتی سلووکی شکستیان ھێنابووایە، ئەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوونی نەدەبوو.

بەبۆنەی جەژنی (حانووکا) بنیامین ناتانیاھو بە یاوەری سارای ھاوسەری و باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل، مایک ھاکابی ھەڵکوتایە سەر گوڕەپانی بوراق لە قودسی داگیرکراو.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەردەم دیواری بوراق گوتی: "ئەگەر جوولەکەکانی مەکابی لە شۆڕشەکەیان دژبە ئیمپراتۆریەتی سلووکی شکستیان ھێنابووایە، ئەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوونی نەدەبوو".

تا ئێستا ئەمریکا، ھیچ کاردانەوە و ھەڵوێستێکی لەسەر ئەو قسەیەی بنیامین ناتانیاھو نیشان نەداوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın