جيهان

بلومبێرگ.. ئیمارات بە فەڕمی داوای کڕینی ئێف-٣٥ی لە ئەمریکا کردووە

- ئیمارات بە فەڕمی داواکاری پێشکەش بە ئەمریکا کردووە بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگیی ئێف-٣٥.

Hakan Çopur  | 26.09.2020 - نوێکردنەوە : 28.09.2020
بلومبێرگ.. ئیمارات بە فەڕمی داوای کڕینی ئێف-٣٥ی لە ئەمریکا کردووە

Washington DC

واشنتۆن - AA

ئیمارات کە ماوەیەکی کەم لەمەوبەر رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل واژووکرد، بە فەڕمی داواکاری پێشکەش بە ئەمریکا کردووە بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگیی ئێف-٣٥.

بلومبێرگ لە هەواڵێکیدا کە بەپشت بەستن بە زانیاریی چەند بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیانویستووە ناویان بڵاوبکرێتەوە، لە هەواڵێکیدا باسی لەوە کردووە کە ئیمارات دوای هەفتەیەک لە رێککەوتنی لەگەڵ ئیسرائیل بە فەڕمی ئەو داواکاریەی پێشکەش کردووە.

بە پێی هەواڵەکە، لە کاتێکدا بەرپرسانی وەزارەتەکانی بەرگریی و دەرەوەی ئەمریکا خۆیان لە روونکردنەوە دزیوەتەوە لەبارەی فرۆشتنی چەکی بەتوانا، بەڵێنیانداوە لەبارەی پاراستنی باڵادەستی توانای چەکی ئیسرائیل.

راوێژکاری باڵای دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، جارید کۆشنەر، باسی لەوە کرد کە کاریانکردووە بۆ هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف-٣٥ بە ئیمارات و، ئیسرائیلیش ناڕەحەتە بە ئەگەری ئەو فرۆشتنە.

لە رێوڕەسمێکدا کە لە کۆشکی سپی بە نێوەندگیری ئەمریکا بەڕێوەچوو، ئیسرائیل لەگەڵ ئیمارات و بەحرەین رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی واژووکرد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın