"ئەو کۆچبەرانەی لە سنووری لیتوانیا گیریان خواردووە دەگوازرێنەوە شاری ڤیلینۆس"
حکوومەتی عێراق: "ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری لیتوانیا و بێلاڕووس گیریان خواردووە، دەگوازرێنەوە کۆمەڵگە نشینگەکان لە شاری ڤیلینۆس پایتەختی لیتوانیا.

Arbil
ھەولێر ــ AA
حکوومەتی عێراق رایگەیاند ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری لیتوانیا و بێلاڕووس گیریان خواردووە، دەگوازرێنەوە کۆمەڵگە نشینگەکان لە شاری ڤیلینۆس پایتەختی لیتوانیا.
وەزارەتی کۆچبەرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەنجامی سەردانی شاندی حکوومەتی وڵاتەکەی بۆ لیتوانیا کە بە ئامانجی ئاگاداربوون لە رەوشی ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری لیتوانیا و بێلاڕووس گیریان خواردووە ئەنجامی داوە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە شاندی حکوومەتی عێراق لەگەڵ شاندی حکوومەتی لیتوانیا، لەسەر ئەوە رێککەوتوون، ئەو کۆچبەرانەی کە لە سنووری لیتوانیا و بێلاڕووس گیریان خواردووە، بگوازرێنەوە کۆمەڵگە نشینگەکان لە شاری ڤیلینۆس پایتەختی لیتوانیا.
باس لەوەشکراوە کە ھەروەھا، ئەو بڕە پارەیەی کە حکوومەتی لیتوانیا بە ئامانجی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە دەدرێت بە کۆچبەران لە ٣٠٠ یۆرۆە زیاد کراوە بۆ ھەزار یۆرۆ و ھاتووە: "شاندەکەی حکوومەتی عێراق ھەروەھا سەردانی دوو کەمپی لە سنووری لیتوانیا کردوو ئەوەیش بە ئامانجی ئاگاداربوون لە رەوشی کۆچبەران".
لە مانگی تشرینی دووەمی رابردووەوە ژمارەیەک کۆچبەر بە مەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووس و پۆڵەندا گیریان خواردووە و لەلایەن پۆلیسی پۆڵەنداوە رێگەی چوون بەرەو ئەورووپایان لێ گیراوە.
دوێنێ ھەینی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق راگەیاندبوو، تا ئێستا ١٠ گەشتی ئاسمانیی بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران لە فڕۆکەخانەی منیسک بۆ فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و بەغدا ئەنجامدراوە و ئاماژەی بەوەیشدابوو کە بە گشتیی لە میانی ئەنجامدانی ھەر ١٠ گەشتەکەدا، سێ ھەزار و ٨١٧ کۆچبەر لە بێلاڕووسەوە بە ئارەزووی خۆیان گەڕاونەتەوە.
گەشتە ئاسمانییەکان بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران لە ١٨ی مانگی تشرینی دووەمی رابردوودا، دەستی پێ کردووە.