جيهان

ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە سێ فڕۆکەی لە کوێت بە تەقەی دۆست کەوتوونەتە خوارەوە

Muhammed Emin Canik  | 02.03.2026 - نوێکردنەوە : 02.03.2026
ئەمریکا پشتڕاستی کردەوە سێ فڕۆکەی لە کوێت بە تەقەی دۆست کەوتوونەتە خوارەوە

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

سوپای ئەمریکا بڵاوی کردەوە، سێ فڕۆکەی جەنگی لە کوێت بەهۆی تەقەی دۆستەوە کەوتوونەتە خوارەو، بەڵام هەر شەس ئەندامەکەی تیمی فڕۆکەوانی ڕزگاریان بووە.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد سێ فڕۆکەی جەنگی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە جۆری F-15E Strike Eagle بەهۆی تەقەی دۆستەوە کەوتوونەتە خوارەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە هەڵە لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی کوێتەوە پێکراون.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ە هەر شەش ئەندامەکەی تیمەکە لە ڕێگەی کورسی هەڵدانەوە لە فڕۆکەکە چوونەتە دەرەوە، بە سەلامەتی ڕزگاریان بووە و باری تەندروستییان جێگیرە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە کوێت ڕووداوەکەی قبووڵ کردووە، هەروەها ستایشی پشتیوانییەکانی سوپای کوێت کراوە کە پێشکەش بە ئەمریکای کردووە.

هاوکات ئاماژە بەوە کرا کە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın