جيهان

ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ سووریا دووپات کردەوە

Hakan Çopur, Baybars Can  | 09.12.2025 - نوێکردنەوە : 09.12.2025
ئەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ سووریا دووپات کردەوە

Washington DC

واشنتۆن ــ AA

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ ڕۆبیۆ و ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەو وڵاتە لە یەکەمین ساڵیادا ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد دا، پاڵپشتی خۆیان بۆ سووریا و گەلەکەی دووپات کردەوە.

مارکۆ ڕۆبیۆ لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس جەختی لەسەر بەردەوامی ئەو پاڵپشتییە کردووەتەوە کە ئەمریکا پێشکەش بە حکوومەت و گەلی سووریا دەکات.

ڕاشیگەیاندووە: "ساڵێک لەمەوبەر، گەلی سووریا لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژووی خۆیدا کردەوە، ئەمڕۆ ھەنگاوە گرنگەکانی حکوومەت و گەلی سووریا لە قۆناغی ڕاگوزەردا و پاڵپشتی ھاوبەشە نێودەوڵەتییەکان لە سووریا بەرز دەنرخێنین".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە پاڵپشتییەکانیان بۆ حکوومەتەکەی سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع نووسیوویەتی: "پاڵپشتی خۆمان بۆ سووریایەکی ئاشتیخواز و خۆشگوزەران دووپات دەکەینەوە کە کە کەمینەکان لەخۆ بگرێت و بە ئاشتی لەگەڵ ھەموو دراوسێکانیدا بژیت".

ھاوکات لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە یەکەمین ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد دا، ڕاگەیاندرواێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەندامانی لیژنەکە پاڵپشتی خۆیان بۆ ھەڵگرتنی سزاکانی یاسای قەیسەر لەسەر سووریا، ڕاگەیاندووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın