
Washington DC
واشنتۆن- AA
ئەمریکا سعوودیە، ئێران و هەشت وڵاتی دیکەی خستە نێو لیستی ئەو وڵاتانەی کە پێشێلکاری بەرامبەر ئازادییە ئایینییەکان ئەنجام دەدەن.
لەمبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە ١٠ وڵاتیان خستووەتە نێو لیستی ئەو وڵاتانەی کە سەرچاوەی نیگەرانین سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامبەر ئازادییە ئایینییەکان.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ لە تویتێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاند "چین، میانمار، ئەریتریا، ئێران، نێجیریا، کۆریای باکوور، پاکستان، سعوودیە، تاجیکستان وتورکمانستان-ی خراونەتە نێو لیستی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتانەی کە سەرچاوەی نیگەرانین سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامبەر ئازادییە ئایینییەکان لەهەمبەر ئەنجامدانی پیشێلکاری بەرنامە بۆ داڕێژراو، بەردەوام و گەورە بۆ ئازادییە ئایینییەکان، بەپێی یاسای ئازادییە ئایینییەکانی نێودەوڵەتیی بۆ ساڵی ١٩٩٨".
مایک پۆمپیۆ دووپاتیکردووەتەوە کە ئازادی ئایینی یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی مافی مرۆڤ و ئاماژەی بەوەیشداوە کە ئەمریکا هەنگاوی نوێی گرتووەتەبەر بۆ پارێزگاریکردن لەم کۆڵەکە سەرەکییە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە کە پێشهاتی ئەرینی لە بواری مافە ئایینیەکان لە سوودان و ئۆزبەکستان هاتوونەتەدی کە بووەتە پاڵنەرێک بۆ ئەمریکا بۆ دەرهێنانی ئەو دوو وڵاتە لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە سەرچاوەی نیگەرانین سەبارەت بە پێشێلکارییەکان بەرامبەر ئازادییە ئایینییەکان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن